كەشناسی هەرێم لەبارەی بارانبارین ڕوونكردنەوە دەدات
لەبارەی بارینی باران لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەرپرسێكی كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدات و ئاشكرای دەكات، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی.
ئەژی چەتۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە بارینی باران دەكەن لە هەرێمی كوردستان، دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەو بەرپرسەی كەشناسی گوتی، ئەگەر هەر ئەگەرێك هەبێت بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاوی دەكەنەوە، هەروەها ئەو هەواڵانەی بەناوی فەلەكناس بڵاو دەكرێتەوە ڕاستییەكی تێدا نییە، چونكە فەلەكناس هیچ پێوەندییەكی بە كەشوهەوا نییە.
ماوەی دوو ڕۆژە لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان و چەند سایتێكی عێراقی دەنگۆی بارینی باران لە چەند پارێزگایەكی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی جەژن بڵاو دەكرێتەوە و بووەتە گفتوگۆی هاووڵاتییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.