ئالتان تان داوای جیاكردنەوەی هەدەپە لە پەكەكە دەكات

خواكوڕك
 
لەمیانی لێدوانێكی دا ئالتان تان داوا لە هەدەپە دەكات بەهەڵەكانی پەكەكە بلێت هەڵەیە و سیاسەتی سەربەخۆیانەی خۆی جێبەجێ بكات، دەلێت به‌م گرتنه‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد كه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ی توركیایه‌، گه‌یانده‌ ئاستێك كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كریت و ئێستا ئاكه‌په‌ و ئه‌ردۆغان به‌ چاوێكی ئه‌منی سه‌یری كێشه‌ی كورد ده‌كه‌ن و ده‌ستیان به‌ گرتن و نه‌هێشتنی ته‌واوی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی په‌كه‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ كردووه‌ و سیاسه‌تی نه‌هێشتنیان گرتووه‌ته‌ به‌ر. پێشی وایه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كێشه‌ی كورد له‌ ناو ناچێت.
 
 
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ ئالتان تان لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی كوردستان 24ی رایگەیاندووە، راوێژكاری پێشووی میت ئه‌مره‌ تانه‌ر له‌ كۆمیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مان كرد كه‌ گوتبووی 30 ملیۆن كورد بێ ده‌وڵه‌تن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌وروپا مه‌كه‌دۆنیا، سلۆڤانیا و كۆسۆڤۆ به‌ دوو ملیۆن كه‌سه‌وه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تن، پێویسته‌ كۆماری توركیا له‌م روانینه‌وه‌ سه‌یری پرسه‌كه‌ بكات و پێویسته‌ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ مافی ره‌وا و ماقول و مرۆڤی و ئیسلامی و ویژدانی بۆ كورد پێشكه‌ش بكات
 
هه‌ر له‌مباره‌وه‌ گوتی توركیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی پرسی ئه‌منی هیچی پرۆژه‌یه‌كی دیموكراسی بۆ پرسی كورد نییه‌ و باس له‌ بوونی چه‌ندین جۆر له‌ چه‌كداری سه‌ر به‌ حكومه‌ت له‌ پارێزگا كوردییه‌كانی شرنه‌ح، مێردین و باتمان و جوڵه‌مێرگ ده‌كات كه‌ به‌ قوروجو به‌ناو كراون.
 
له‌باره‌ی هه‌ڵویستی توركیا سه‌باره‌ت به‌ كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان گوتی حكومه‌ت ده‌ڵێت به‌دوای په‌یه‌ده‌ و په‌كه‌كه‌ نه‌كه‌ون، ئه‌دی چی بكه‌ن و به‌ دوای كێ بكه‌ون، هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان روون نییه ‌، له‌باره‌ی ئۆتۆنۆمی، خوه‌به‌ڕێوه‌به‌ری، سیسته‌می ویلایه‌ت و فیدراسیۆن چی ده‌ڵێت؟ بۆ ئه‌م پرسه‌ وه‌ڵامی نییه‌. پێشی وایه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا زیانی بۆ هه‌موو لایه‌نێك له‌ كورد و تورك و عه‌ره‌ب و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی هه‌یه‌.
Back to top button