سەگی هار بۆ پنتاگۆن دەستنیشانكرا
خواكوڕك
لەسەرووبەندی پێكهێنانی كابینەی كۆماریەكان ئەمڕۆ 2كانونی یەكەم دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا، جێیمس ماتیسی بۆ وەزیری بەرگری (پنتاگۆن) دەستنیشان كرد.
جێمیس ماتیس، زیاتر لە 40 ساڵە لە ریزی سوپای ئەمەریكا خزمەتدەكات و چەند نازناوێكی بەسەردا بڕاوە، وەكو “راهبی جەنگ” بەو پێیەی هاوسەرگیری نەكردووە و منداڵی نییە، هەندێكجاریش پێی دەگوترێت “سەگی هار” بەو پێەی لە جێبەجێكردنی یاسا سەربازییەكان زۆر توندە.
ئەم ژەنەڕالە لە ماوەی كاركردنیدا، ماتیس، گەیشتووەتە پلەی سەرۆكی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا و لە ساڵی 2013شدا، وەك هەڵوێست دەربڕینێك دەستی لەكار كێشایەوە و وەك راوێژكار لەسەر پەیمانگەی “هۆڤەر”ی زانكۆی ستانفۆرد دەستبەكار بوو.
لەبارەی هەلوێستەكانی بەرامبەر ئێران, جێمس هەڵوێستی ئەو جەنەرالە بەرامبەر بە ئێران زۆر توندە و بەردەوام ئێران بە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت هەروەها .یەكێك بوو لەو كەسانەی بە توندی دژایەتی رێككەوتنی ناووكی ئێرانی دەكرد و دژی سیاسەتی ئیدارەی ئۆباما بوو لەگەڵ تاران، لە كاتی وانەگوتنەوەكانیدا لە زانكۆدا، زۆر بە توندی رەخنەی لە ئۆباما دەگرت، كە نەیتوانیوە ئێران لە هاوكاریكردنی سەربازی سووریا رابگرێت و رێگەنەدات هاوكاری میلیشیا حووسییەكانی یەمەن بكات.
بەهۆی هەڵوێستە توندەكانی لە دژی ئێران قوربانیداوە و لە ساڵی 2013، بە گوێرەی میدیاكانی ئەمەریكا، بە پشتبەستن بە بەرپرسانی پنتاگۆن، لەبەر نەرمی نواندنەكانی ئیدارەی ئۆباما لە دژی، وەك هەڵوێستێك دەستی لەكاركێشاوەتەوە.
جێیمس ماتیس، لە 8ی ئەیلوول/ سێپتێمبەری 1950، لە شاری پولمانی ویلایەتی واشنتۆنی ئەمەریكا لەدایكبووە و تەمەنی 66 ساڵە.