هۆكاری گیان لەدەستدانی شوكری زەینەددین ئاشكرا كرا
خواكوڕك
دوای گیان لە دەستدانی هاوڵاتیەكی دانیشتوی ئامێدی لە ناوچە سنوریەكانی نێوان باشورو باكوری كوردستان, هۆكاری گیان لە دەست دانەكەی دەنگۆی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.
لەبارەی هۆكاری گیان لە دەستدانی ئەم هاوڵاتیە (هێمن سلێمان) وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە لێدوانێكی تایبەتدا بە (خواكوڕك)ی ڕایگەیاند:” بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی هیچ ئاسەوارێكی فیشەك بە جەستەی هاوڵاتی (شوكری زەینەدین) نییەو ئاشكرایكرد كە ئاسەواری پەلاماردانی ئاژەڵی پێوەدیارە و پێدەچێت ئاژەڵی بەراز بووبێت كە بووەتە هۆی بڕینی یەكێك لە خوێنبەرەكانی و بەو هۆیەوە مردبێت”
هێمن سڵێمان گوتیش:” پێویستە دەزگاكانی راگەیاندن پێشی لێكۆلینەوەكان نەكەون تۆمەت هەلنەبەستن بەلكو هەر زانیاریەك كە هەیە لەگەڵ لایەنی پەیوەندی دارەكان پشتڕاستی بكەنەوە, وە دووپاتی دەكەینەوە ڕووداوە نە كوشتنەو نەتیرۆر وەك هەندێك كەناڵی ڕاگەیاندن بڵاویانكردووەتەوە”
ئەم وتەیەی پۆلیسی دهۆك لە كاتێكدایە كە هاوژین و برایەكی (شوكری زەینەدین)ی بە دەزگاكانی میدیاییان راگەیاندبوو كە رووداوەكە قەزاو قەدەر بووە.