پێشمه‌رگه هێرشێكی داعشی تێك‌شكاند
تیرۆرستانی داعش لە گوندی کانی ماسی سەر بە شارۆچكه‌ی خانەقین ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە و هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندرا.
شه‌وی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش لە سنووری گوندی کانی ماسی سەر بە شارۆچكه‌ی خانەقین ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە له‌و ناوچه‌یه و دوای به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر، ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆرستانی داعش تێكشكیندرا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ده‌زگایی میدیایی خواكوڕك كه‌وتوون، هێزی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی تیرۆرستانی داعشدا هیچ زیانی گیانی نه‌بووه .