كۆسرهت ڕهسووڵ پهیامێك بۆ پارتی دهنێرێ
جێگری سكرتێری گشتیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بهبۆنهی ساڵیادی دامهزراندی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه، پهیامێكی پیرۆزبایی دهنێرێ و تێیدا داوای یهك گوتاری هاوبهشی نیشتمانی دهكات.
ئهمهی خوارهوهش دهقی پهیامهكهیه:
بەڕێز: كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان
لە یادی حەفتاوسێ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، دەخوازین بەردەوام بن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمان و بەدیهێنانی مافە ڕەواكانمان.
دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئەوە دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان بەیەك گوتاری هاوبەشی نیشتمانی و نەتەوەیی ساز و ئامادەبن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدیاتەكان و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان، بێگومان ئەمەش تەنها بەیەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان دەكرێ.
ئەزموونی چەند ساڵەی حوكمڕانی لەكوردستان ئەوەی سەلماندووە، كە تەنهاو تەنها بەیەكگرتوویی دەتوانرێ باشترین خزمەت پێشكەشی هاووڵاتیان بكرێ و بەرەنگاری هەموو هەوڵێكی تیرۆرستان و مەترسی بۆ سەر خاكەكەمان بین.
جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان ئاراستە دەكەین و هیوادارین بەردەوام بن لە خەبات و تێكۆشان.
كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان