مامۆستایانی هاوبەش بە فشار و توندوتیژی دەرگاكان ناكرێتەوە

خواكوڕك

لیستی مامۆستایانی هاوبەش راگەیاندراوێكیان بڵاوكردەوە, دەڵێن بە فشار و توندوتیژی دەرگاكان ناكرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا لیستی مامۆستایانی هاوبەش ئەمڕۆ ٢ كانونی یەكەمی ٢٠١٦ ڕایگەیاند، ماوەی دوو مانگە مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان و قەزای كۆیە، بۆ داواكانی مافە سەرەتاییەكانیان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیانكردووە و بەشێوەیەكی زۆر شارستانیانە خۆپیشاندان و گردبوونەوەكانیان ئەنجام دەدەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا هاتووە ” بە داخەوە لەم دواییانەدا فشارەكان بۆسەر مامۆستایان و ڕێكخەری خۆپیشاندانەكان چڕكراوەتەوە، لە سوتاندنی سەیارە و هەڵكوتانە سەر ماڵی مامۆستایان و دەستگیركردنیان بەشێوەیەكی نایاسایی و دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی، لێرەوە دەمانەوێت ویرای ئیدانەكردنی ئەوكارانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە بەرامبەر مامۆستایان دەكرێت، پشتیوانی خۆمان بۆ داوای مامۆستایان دووپات بكەینەوە”.

لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەی لیستی مامۆستایانی هاوبەش دەڵێن” ئەوان ڕێز لە ئیرادەی مامۆستایان دەگرن و هەر بڕیارێك بدەن پشتیوانیان دەكەن، بەڵام “پێمان وایە كە بە فشار و توندوتیژی دەرگاكان ناكرێتەوە، بەڵكو تاكە كلیلی دەرگاكان باشتركردنی بارودۆخەی ئێستا تێیدایەتی”.

Back to top button