جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق ساڵیادی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز دهكات
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دكتۆر بهشیر حهداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له ههولێر، به بۆنهی 73 ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرۆك، جێگری سهرۆك، مهكتهبی سیاسی و كادیر و تهواوی ئهندام و لایهنگرانی پارتی كرد.
دهقی پهیامی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دكتۆر بهشیر حهداد له ههولێر بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان:
بەبۆنەی 73ـیهمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامى پیرۆزبایی ئاراستەی مسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی، سەركردایەتی، مەكتەبی سیاسی و كادیرانی پارتى كرد و هیوای خواست پارتی هەمیشە لە سەركردایەتی و ڕێبەرایەتیكردنی خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان و هێنانەدی ویست و ئاواتی ئەم گەلە سەركەوتوو بێت.
لە پەیامەكە دا د. بەشیر گوتى: پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكی جەماوەری خاوەن باوەڕە بەپرسی گەلی كورد و ڕێبازی هاوسەنگ و دادپەروەرانەی ئەم گەلە و بۆ بەرژەوەندی كوردستانێكی ئارام و پێشكەوتوو وعیراقێكی دیموكراتی فیدراڵ خەباتی كردووە، هاوكاتبوونی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی لەگەڵ هەوڵەكانی بونیادنانەوەی باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەكان، هەمووان دەخاتە بەردەم پەرپرسیارێتی چڕتركردنی ئەم هەوڵانە بۆ نەهێشتنی تەگەرە و رێگریەكان و چارەسەركردنی گرفتەكان، بۆ زامنكردنی مافی ڕەوای گەلی كوردستان وهەموو پێكهاتەكانی عیراق لە چوارچێوەی دەستووری عیراق و بۆ قووڵتركردنەوەی گیانی نیشتیمانی و كاری هاوبەش لە ژێر سایەی هەبوونی سەركردایەتی حەكیمانەی ئەم پارتەی كە خاوەنی مێژووێكی دوور و درێژە لە خەبات و تێكۆشانی چەكداری و سیاسى شەرەفمەندانە لە دژی دیكتاتۆریزم و سیستەمە دیكتاتۆرییەكان، ئەم خەباتەش بووە هەوێنی هێنانەدی هیوا و خواستەكانی گەلەكەمان لە چوارچێوەی وڵاتێكی دەستووری فیدراڵی پێشكەوتوودا.
حهداد له پهیامهكهیدا ستایشی رۆڵی دیار و بەرچاوی پارتی دیموكراتی كوردستان و خەباتی ئەو حزبەی كرد، لە رۆژی دامەزراندنیەوە لە16ی ئابی 1946 به رابهرایهتی بارزانی نەمر تا ئەم رۆژە و گرنگیدانی بە مافی مرۆڤ و هێنانەدی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و دابینكردنی ئازادی تاك و كۆمەڵگا و هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ پارتە نیشتیمانیەكانی دیكە، لە پێناو ئازادی و دیمەكراسیەت و هەوڵی بەردەوامی بۆ چەسپاندنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی.
سڵاوێكی پڕ لەشانازی بۆ گیانی شەهیدانی پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو شەهیدانی عیراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران
هەولێر 15 ی ئابی 2019