سکرتێرى گشتیى YNDK پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرۆك بارزانی كرد
سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەبۆنەی 16ی ئاب، 73ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سەرۆک بارزانی و ئهندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد ئهمه دهقهكهیهتی:
برای بەڕێزمان جەنابی كاك مەسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم …
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی جەنابتان و (73) هەفتاو سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامان و جەماوەری PDK دەكەین و هیوای بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (PDK) دەكەینەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و، هەموو رۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم كۆمەڵێ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاری مەزندان، بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم رەوشە پێویستیمان بە رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و یەكڕیزی و یەكدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە، بۆ ئەمەش جەنابتان وەك هەمیشە دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر و مەزن ببینن، لەم پێناوەشدا ئێمە وەكو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتوانییەكین، هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواكانی.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا.
هەر بژین و سەركەوتوو بن بۆ كوردو كوردستان.
برای دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
2019/8/15