سێ زیانی تەندروستی نووستن لەسەر دەم بزانه‌

شێوازی نووستن لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆرێت، بەڵام ئەو كەسانەی كە لەسەر دەم یاخود سك دەخەون چەند بەشێكی جەستەیان تووشی زیان دەبێت لەوانە:

– پەلەكان: نووستن لەسەر دەم دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی لینجی شانەكان و دروست بوونی ئازار لەقۆڵ و باڵدا.

– مل: دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری مل ئەوەش بەهۆی ئەوەی مل بەشێوەیەك دادەنرێت كەرێك نیە و ناجووڵێت و و پەستانی زیاتر دەخاتە سەر بڕبڕەكانی مل.

– پشت: دەبێتە هۆی تووشبوون بە فەقەرات و چەمانەوەی پشت ،بەهۆی ئەوەی بڕبڕەی پشت هەموو قورسایی لەش هەڵدەگرێت.

Back to top button