گۆڕان پشتوانی بۆ بەردەوامی بایكۆت و خۆپێشاندان لەسلێمانی راگەیاند

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی چەند مامۆستایەكی ناڕازی دەستگیر كرد, بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان هەمو شێوازەكانی توندوتیژی‌و گرتن‌و هەڵكوتانەسەر خۆپیشاندەران‌و چالاكوانانی مەدەنی بەتوندی ئیدانە دەكەین. ئەم جۆرە رەفتارانە نەك هەر چارەسەری كێشەكان ناكەن، بەڵكو دەبنە مایەی كاردانەوەو پشێویی زیاترو ئاشتیی كۆمەڵایەتی دەخەنە مەترسییەوە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەدا هاتووە كە ئەم بایكۆتكردنەی مامۆستایان مەترسیی جدیی لەسەر خوێندنی ئەمساڵی دەڤەری سلێمانی دروست كردوە, وە جارێكی دیكە پشتیوانیی لە بەردەوامی بایكۆت و ناڕەزایەتییەكان كرد بە شێوەیەكی شارستانیانە.

جێگای ئاماژەیە بەرپرسێكی گۆڕانیش پێچەوانەی بەیاننامەی حزبەكەی لێدوان دەدات, (بابەكر دڕەیی) هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بە ناونیشانی (بەڵێ‌ بۆ خوێندن) دەنوسێت”بە ئەركی سەرشانمم زانی وەك ئەندامێكی بزوتنەوەی گۆران و هەروەها وەك باوكێك كە ئەركیەتی بیر لە ئایندەی ڕۆلەكانی خۆی و گەلەكەی بكاتەوە چەند رونكردنەوەیەك بدەم و داوا لە مامۆستایان بكەم كە لە سبەینێوە دەوام دەستپێبكەنەوە و داواكارم هاوریكانیشم لە ناو بزوتنەوەی گۆران پشتیوانیم بكەن”

Back to top button