گرینلاند بۆ ترەمپ : ناتوانی بمانکڕی

 

 

وەزیری دەرەوەی گرینلاند ( زەوییە سەوزەکە ) وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو هەواڵەی کە ترەمپ گوتوویەتی نیازی کڕینی دوورگەی گرینلاندم هەیە گووتی : ئێرە بەرینترین دوورگەی جیهانە و بۆ فرۆشتن نییە .

لوون باگر ، وەزیری دەرەوەی گرینلاند بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە : ئێمە پێشوازی لە تیجارەت و بازرگانی دوو لایەنە دەکەیین بەڵام زەوی فرۆش نین .

 

ڕاگەیاندنەکان پێشتر باسیان لەوە کردبوو ترەمپ ڕایگەیاندووە بە نیازە گەورەترین دوورگەی جیهان بکڕێت .

گرینلاند پان و بەرینترین دوورگەی جیهانە بە پێناسەی سنووری دانیمارک ، بەڵام بە شێوەی سەربەخۆ بەرێوە دەچێت .

 

Back to top button