نەخۆشیەک نییە بە ناوی شێرپەنجە
پڕۆفیسۆرلە زانکۆی کامبریدج ئاشكرای كردووە، نەخۆشیەك بە ناوی شێرپەنجە نیە و درۆیە.
شێرپەنجە جگە گوزارشت لە کەمبوونی ڤیتامینی B17 هیچیتر نییە.
پڕۆفیسۆر نادیتا دارسن لە زانکۆی کامبریدج لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجە ئاشكراشی كردووە” زانیاری هەڵە بە ئێمە ووتراوە .لەوە ئەچێ باوەڕ نەکەن ، بەڵام شێرپەنجە نەخۆشی نییە ، بازرگانییە، دەشلێـ”شێرپەنجە ئەوەندە پەرەی سەندوە گەورە و بچوک ژن و پیاوی گرتۆتەوە”.
هەروەها دەشلێـ” بڵاو بونەوە و دزە کردنی ئەم زانیاریە گرنگە لە نهێنەکانی ئەواندا ، ئەوان زۆر بێزا و نیگەران دەکات .
ئایا دەزانی کتێبی “world without cancer” واتە ” دنیای بێ شێرپەنجە ” تا ئێستا مۆڵەتی وەرگێڕانی بۆ زۆر زمانی دنیا وەر نەگرتووە، ئەوە بزانن کە نەخۆشیەک بە ناوی شێرپەنجە بوونی نییە، شێرپەنجە جگە گوزارشت لە کەمبوونی ڤیتامینی B17 هیچیتر نییە، لە دەرزی کیمیایی و نەشتەرگەری و دەرمانە قورسەکان خۆتان دوور بگرن”.
هەروەها ئەو پرۆفیسۆرە لە زانكۆی كامبریدج ئاشكراشی دەكات و دەلێـ”بیرتان دێتەوە لە ڕابردودا ژمارەیەکی زۆر لە دەریاوانەکان دەمردن بە نەخۆشیەک بە ناوی (اسکوربیت) كة بێ سنور خەڵکی لە ناوبر ، زۆر کەسيش لەم ڕێگەیەوە دەرامەتێکی بێسنووریان دەستکەوت.دواتر کەشف بوو کە اسکوربیت تەنها هۆکاری کەمی ڤیتامین C بوو، واتە نەخۆشی نەبوو .شێرپەنجەش بە هەمان شێوەیە”.
لەبارەی بازرگانەكانیش دەلێـ” دنیای داگیرکاری و دوژمنانی مرۆڤایەتی دروستکەری شێرپەنجەن، شێرپەنجەیان کردۆتە بازرگانیەکی گەورە، دەرامەتی ملیاردەها دۆلاری بۆ خۆیان دەستە بەر دەکەن ، ئەم بابەتە زۆر درێژ و قوڵە ، مێژووی دروستکردنی شێرپەنجە دوای جەنگی جیهانی دووەم پەرەی سەند لە پشتی پەردە و بە ڕێکەوتنی ژێربەژێری :
کەواتە بۆ ڕوو بە ڕوو بونەوەی شێرپەنجە ئەم هەموو دوورو درێژی و خەرجییە پێویست نییە ، بۆ ئەوەی گیرفانی داگیرکەران پڕ بکەیت، بەڵام دەتوانی بە ئاسانی ڕێگری بکەیت لەو دەرمانانەی ئەوان دەیهێنن، ئەمەش بەوە دەكرێت هەموو ڕۆژێ 15 بۆ 20 دانە ناوکی هەڵوژەی زەرد بخۆ، بەسە .
هەروەها دەشلێـ”ئەگەر تۆ شێرپەنجەت هەیە هەوڵبدە تێبگەیت شێرپەنجە چییە؟ هیچ مەترسە ..
دیسان دووبارەی دەکەمەوە ئایا کەس بە نەخۆشی اسکوربیت دەمرێت؟ نەخێر ـ چونکە چارەسەر دەکرێت .
شێرپەنجە چی؟ شێرپەنجە دروستکراوە، لە کاتێکدا دەرمانی زۆر لە زووەوە دۆزاوەتەوە …
کەمی ڤیتامین B17 ە بەس، فەریکە گەنم بخۆن، واتە ئەوکاتەی کە وەک شیرە .فەریکە گەنم دەرمانێکی زۆر سەیری شێرپەنجەیە، فەریکە گەنم سەرچاوەی ئۆکسجینی شل و بەهێزترین پێکهاتەیە دژی شێرپەنجەی سروشتیە بە ناوی “Ieatril” ئەم ماددەیە لە ناوکی سێویشدا هەیە. دەرمانسازی ئەمریکا دەستیکرد بە سزایی یاسایی و قەدەغەکردنی بەرهەم هێنانی “Leatril” بەڵام ئەم دەرمانە لە مەکسیک بەرهەم دەهێنرێت و بە شێوەی قاچاغ دەچێتە ناو ئەمریکاوە .
مانر لە کتێبی ” مەرگی شێرپەنجە ” سەرکەوتنی دەرمانی به “leatril” لە سەروی 90% ڕاگەیاند .
سەرچاوەی ئامیگدالین یان ڤیتامین B17 :
ناوکی میوەکان زۆرترین ڤیتامینی B17 لە سروشتدا دەست دەکەون، ناوکی سێو، هەڵوژەی زەرد، قۆخ هەردوو جۆرەکەی، هەرمێ، گێلاس.
پاقلە مەنیەکان : پاقلە، فەریکە نیسک، لۆبیا وفەریکە نۆک .
چەرەسەکان، بادامی تاڵ، باشترین سەرچاوەی B17 ە لە سروشتدا، بادامی هندی .
توەکان، تەقریبەن هەموو جۆرە توەکان بە تایبەت توی ڕەش توترک، شلک .
تۆوەکان: کونجی و تۆوی کەتان.
ساوەری جۆری دووسەر، برنجی قاوەیی، ساوەری گەنم، هەرزن، قەلاس، چەڵتوک .