لە قامیشلۆ پێنج خۆپیشاندەر بە گوللەی پەیەدە بریندار بوون
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی قامیشلۆ بۆ ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی (ئەنەكەس) خۆپیشاندانێكیان سازدا, ئاسایشی پەیەدە هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەران بە هۆی تەقەی هەڕەمەكی پێنج لە خۆپیشاندەران بریندار بوونە.
لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی(د.كاوە ئازیزی) گوت:” لە قامشلۆدا ئەمڕۆ خۆپیشاندانێك سازدرا بۆ ئازادكردنی ئەندامانی ئەنەكەسە كە پەیەدە دەستگیری كردوون، بەڵام ئاسایشی پەیەدە هێرشی كردنە سەر و ئەشكەنجەی خۆپیشاندەرانی داون.
گوتیشی، پەیەدە تەقەی هەڕەمەكی لە خۆپیشاندەران كرد و بەو هۆیەوە پێنج لە خۆپیشاندەران بریندار بوونە.
شایەنی باسە وێڕای ئەوەی كە رەشبگیری سیاسی لە رۆژ ئاوا لە لایەن پەیەدەوە دەستی پێكردووە چەندین جاریشە هێرش دەكرێتە سەر خۆپیشاندەران.