ئاگرێکی گەورە بە هۆیەکی نادیار نزیك کۆشکی بەشار ئەسەد کەوتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/webste-qalb-wena-9.jpg)
لە گەرەکی موهاجرین کە کۆشکی کۆماری سوریای لێیە و بە کۆشکی موهاجرین ناسراوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە ، ئەمەش دەسەڵاتدارانی ناچار کرد هەشت ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانە بکات بۆ کوژانەوەی .
ئاگرەکە کۆگایەکی کتێبی قوتابخانەی جەمیلە قەیسیەی لەناوبرد کە دەکەوێتە شەقامی شەشەمی ناوچەی موهاجرین پاشان تەشەنەی کرد و ڕەحلەکان و دارووباری نێو قوتابخانەکەشی گرتەوە و لەم بارەیەوە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ڕژێمی سوریا بڵاویانکردووتەوە کەوا بە تەواوی ئاگرەکەیان کوژاندووتەوە
سەرچاوە : الحدث نيت