ئیسرائیل رێگا نادەین دوو ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا پێ‌ بنێنە خاكی ئیسرائیل

دوای ئەوەی دوو ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا كە موسلمانن داوایانكرد سەردانی بەری رۆژهەڵات و رۆژئاوای قودس(ئۆرشەلیم) بكەن, حكومەتی ئیسرائیل رەتی كردەوە رێگا بدات دوو ئەندامەكەی كۆنگرێسی ئەمریكا ڤیزایان پێبدرێت, بە تۆمەتی ئەوەی پێشتر پشتگیری جولانەوەو ناڕەزایەتیەكانی دژ بە ئیسرائیلیان كردووە.

وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل لە بارەی رەتكردنەوەی داواكاری  ئیلهان عومەر و رەشیدە تەلیب دوو ئەندامی مسوڵمانی كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاندووە، نالۆژیكیە ئەگەر رێگە بە هاتنە ناوەوەی دوو كەس بدەن كە بەردەوام هەوڵ بۆ زیانپێگەیاندن بە وڵاتەكەمان دەدەن.

هەر لە بارەی سەردانی ئەو دوو ئەندامەی كۆنگرێس دۆنالد ترەمپ لە تویتێكدا رایگەیاند:” ئیسرائیل لاوازیەكی گەورە نیشاندەدات ئەگەر ڤیزا بەو دوو ئەندامەی كۆنگرێسی ئەمریكا لە لیسی دیموكراتەكان بدات.
Back to top button