ئەڵمانیا .. سیخوڕێکی ئێران کەرستەی زۆر نهێنی بەدەست هێناوە

 

 

داواکاری ئیتیحادی ئەلمانیا ئەمڕۆ هەینی گوتی تومەتێکمان ئاراستەی کارمەندێکی سوپا کردووە کە خاوەن ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و ئەفغانییە بە سیخوڕی لە بەرژەوەندی دەزگای هەواڵگری ئێران .

 

نوسینگەی داواکاری ئیتیحادی لە بەیاننامەیەك دا ڕوونی کردەوە کە ” عبدالحمید س ” وەکو وەرگێر و ڕاوێژکار لە سوپای ئەڵمانیا کاریکردووە و تومەتبارە بە دۆسێەکی تایبەت و مەترسیدار و خیانەت کردن و ئاشکراکردنی کۆدی نهێنی لە 18 شوێن جگە لە بەدەست هێنانی زانیاری وورد لەسەر ئۆپەراسیۆنێکی سوپای ئەڵمانیا لە ئەفغانستان .

 

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button