نه‌وت ئاستێكی به‌رزتر تۆمار ده‌كات

خواكوڕك
لە دوای رێککەوتنی ئەندامانی ئۆپێک لە رۆژی چوارشەممە 30-11-2016 نرخی نەوت بەرداوام بەرزدەبێتەوە، ئه‌مرۆ شه‌ممه نرخی به‌رمێلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به 55 دۆلار و 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
یەکێکی دیکە لە گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو، ره‌زامه‌ندیی رووسیا بوو له‌به‌شدارییكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
جگە لە كەم كردنەوی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی 1 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا لەلایان ئەندامانی ئۆپیك، رووسیاش بڕیاریداوه له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می 2017 به‌ئاستی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌متر بخاته بازاڕه‌كانی جیهان.