سبەی کاتژمێر هەشت یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێتەوە کوردستان

 

دوای ئەوەی حاجیانی کوردستان فەریزەی حەجیان بە کۆتاهێنا بڕیارە سبەی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی کوردستان ڕایگەیاندووە:” سبەی کاتژمێر هەشتی بەیانی فڕۆکەیەک کە 417 حاجی هەڵدەگرێت دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و کاتژمێر شەش و 30 خولەکی ئێوارەش فڕۆکەیەکی دیکە کە 417 حاجی دیکەی هەڵگرتووە دەگات فڕۆخەکانی نێودەوڵەتی هەولێر.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەی کوردستان رایگەیاندوە:” گەشتەکان بەردەوامیان دەبێت تاکو رۆژی (29)ی ئاب و سەرجەم حاجیان کە ژمارەیان حەوت هەزار و 132 حاجییە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

Back to top button