پۆڵەندا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری لە هاوپەیمانی ئاسایشی گەرووی هورمز دەربڕی
پۆڵەندا ڕایگەیاند پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز پێویستیەکی نێودەوڵەتییەو بەشداری تێدا دەکات .ئەمریکا لە پێناو پاراستنی کەشتیە بازرگانی و نەوت هەڵگرەکان داوای لە 60 وڵات کردووە لە ئاوەکانی کەنداودا بە هێزەوە بە شداری بکەن .
ئاڵمانیا و فەڕەنسا لە ئیستادا سەرقاڵی پێک هێنانی هیزێکی هاوبەشی ئەورووپایین بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا .
زۆربەی سیاسەتمەدارانی ئاڵمانی ڕەتیان کردەوە وڵاتەکەیان لە هاوپەیمانییەک دا بەشدرا بێت کە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات .
بەڵام هاوکات پۆڵەندا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری دەربڕی و هیزەکانیشی دەخاتە بەر فەرماندەیی ئەمریکاوە لە گەرووی هورمز .
سەرچاوە ، دۆیچەوێلە