ئایه‌ ده‌زانی خواردنەوەی قاوه‌یەكی تاڵ هەرچی كۆلسترۆڵە لەناوی دەبات

زانكۆیه‌كی ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌یەكی تازه‌ی له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی قاوە ئه‌نجام داوه‌، ده‌ریخستووه‌ كه‌ قاوه‌ خواردنه‌وه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ نه‌هێشتی كولیسترۆل له‌ناو له‌شی مرۆڤدا.

زانكۆ ئه‌مریكییه‌كە توێژینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر نیو ملیۆن كه‌س ئه‌نجام داوه‌، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 38 تاوه‌كو 73 ساڵ ده‌بوو، ده‌ركه‌وتووە ئه‌وانه‌ی گرنگی به‌قاوه‌ خواردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن ته‌ندروستیان باشتره‌ له‌وانه‌ی كه‌متر گرنگی به‌خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ ده‌ده‌ن.

ڕۆژنامه‌ی( سكای نیوز) كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاو كردووەته‌وه‌ ، نووسیویه‌تی ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جار نییه‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر قاوه‌ خواردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ ساڵی 2015 له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌لامه‌تی خۆراك له‌ ئه‌ورووپا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر قاوه‌ خواردنه‌وه‌ ئه‌نجام دا، ده‌ریانخست كه‌ قاوه‌ خواردنه‌وه‌ هۆكارێكە بۆ بوژانه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان و رێكخستنی ترپه‌كانی دڵ.

Back to top button