بەپەلە: هازارد لە لە یەکەم یاری وەرزی نوێ یاری ناکات

تۆزێک پێش ئێستا زۆرێک لە سەرچاوە فەرمییەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە ئیدن هازاردی ئەستێرەی بەلجیکی بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یاری هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیی ناکات.

میدیاکان باس لەوە دەکەن یاریزانە نوێیەکەی ڕیاڵ مەدرید دووچاری پێکان هاتووە لە ماسوولەکەکانی پشتەوەی ڕانیدا و بەوەش لە پێکهاتەی ڕیالدا نابێت بۆ یاریی یەکەم هەفتەیان.

دوێنێ شه‌و خولی ئیسپانی ده‌ستی پێكرد و بارسێلۆنا توشی یه‌كه‌م دۆران هات له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌تله‌تیكۆ بلباو، ڕیاڵ مەدرید ئه‌مرۆ کاتژمێر 6ی سەرلەئێوارە دەبێتە میوانی یانەی سێڵتاڤیگۆ.

Back to top button