لە ئێران سێدارە منداڵانیش دەگرێتەوە .. و 80 تاوان چارەنوسی مردنە

جاوید رەحمان شارەزایەکی مافی مرۆڤە لە نەتەوە یەکگرتوەکان گوتی ساڵی ڕابردوو کۆت و بەندی زیاتر لەسەر ئازادی ڕادەربڕین داندرابوو و 253 حاڵەتی لە سێدارە دان ئەنجام دراوە لە ئێران و زۆرینەیان هەرزەکار و منداڵ بوون.

جاوید لە ڕاپۆرتێك دا کە ئاراستەی کۆمەڵەی گشتی کردبو ڕوونی کردەوە هەر چەندە لەسێدارە دان نزمترین ئاستی تۆمار کردووە لەوەتەی ساڵی 2007 بەڵام بەرزترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی جیهان و لە ئێران 80 تومەت بڕیاری سێدارەی لەسەرە هەرچەندە هەندێ تومەت هێندە مەترسیدار نیە کە پێویست بکات ئەو تومەتبارانە لەسێدارە بدرێن.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button