خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ڕاگەیەنرا

بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەو هەفتەیە تاقیكردنەوەكانی پۆلی كۆتاكان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت و تاقیكردنەوەكان هەموو ڕۆژێك ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاو كراوەتەوە بڕیارە ڕۆژی سێ شەممه‌ 20ـی ئاب تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ بكاتەوە بۆ خولی دووەم، تاقیكردنەوەكان ڕۆژانە سەعات هەشت و 30 خولەك دەست پێ‌ دەكات و ئەگەر ڕۆژێك بەر پشوو كەوت، ئەوا بۆ ڕۆژی دوایی تاقیكردنەوەكان بەڕێوە دەچێت.

پێشتر وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دابوو بۆ ئامادەكاری تەواو تا هیچ هەڵەیەك نەبێت لە پرسیارەكان و تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بەشێوەیەكی باش بەڕێوە بچێت.

 

Back to top button