یه‌كه‌م كاروانی حاجیان گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ دوای كۆتایی ھاتنی ئه‌ركه‌كانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ، گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروانی حاجیانی ھه‌رێمی كوردستان له عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌ره‌و ھه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و یه‌كه‌م كاروان گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی ھه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و حاجیانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه ھه‌رێمی كوردستان ٨٣٤ حاجی پارێزگاكانی ھه‌ولێر و سلێمانی ده‌بن.
گه‌شتی یه‌كه‌می حاجیان به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سلێمانی، بڕیاره پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش دووه‌م كاروانی حاجیان بگه‌نه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی ھه‌ولێر، گه‌شته‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان به‌و شێوه‌یه له رێگه‌ی ھه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی ھه‌ولێر و سلێمانی-یه‌وه به‌رده‌وامیان ده‌بێت و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م حاجیانی ھه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان حه‌وت ھه‌زار و ١٣٢ حاجییه بگه‌ڕێنه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و حاجیانه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی 376 حاجییهو بڕیاره به هه‌شت كاروان ته‌واوی حاجیانی تر بگه‌نه‌وه