به‌وێنه‌ … پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى باندێكى ڕفاندن و دزی كردن راگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكراى كرد، دوو كەس بە تۆمەتی ڕفاندن و دزی، لە ھەولێر دەستگیر كران.

لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر  له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یانددوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل بە بوونی ڕووداوێکی ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی تەیراوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکرێت و دەستگیركران

به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت تۆمەتباران بەناوی (ع.س.س.)، تەمەن (26)ساڵ ٫ (گ.ا.ب) تەمەن (26) ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیان کەوا کاتژمێر (1) ی شەو هەڵسابوون بە دانانی بازگەبە ناوی ئاسایش، دواتر ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (BMW) لە چوار هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب کەوا بە مەبەستی گەشت کردن هاتبون بۆ شاری هەولێر.

له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى رایگه‌یاند پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباران ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم  دادوەر کرا  بڕیاردرا بەبەند کردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە (٤٤۲) لە (ی.س.ع)

111

Back to top button