گریلاند: خه‌ونی سه‌دو په‌نجا ساڵه‌ی ئه‌مریكا كه بایه‌خی ملیاران دۆڵاری هه‌یه

رۆژنامه‌ی فۆرین پولسی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه، ویستی له مێژینه‌ی ئه‌مریكا بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر گه‌ورترین دوورگه له جیهاندا، جارێكی تر له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ ده‌خرێته‌وه به‌ر باس،
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی ویڵایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوه له باره‌ی ئه‌و دوورگه‌یه،ده‌ڵێت تێڕوانینی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ری ده‌خات كه له‌كاتی خۆی ناژیێت و ته‌نانه‌ت چاوی له ئاست یاسا نێوده‌وله‌تیه‌كان نوقاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه له مێژینه‌كه‌ی ئه‌مریكا بهێنێته‌دی
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی فۆرین پولس ده‌ڵێت: پێشتر ویڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و دوورگه‌یه‌ی كریووه، ده‌خوازێت هاوشێوه‌ی لویزیانا له فه‌ره‌نسا و كالیفۆرنیا له مه‌كسیك به ده‌ستی بهێنێت. رۆژنامه‌كه راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه به ناونیشانی (ئیمپریالیزمی ئه‌مریكا خه‌ونه‌كه‌یان له باره‌ی دوورگه‌ی گریلاند به‌رده‌وامه) بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه، هه‌روه‌ها مێژوو شایه‌تی دوو هه‌ولی ترسناكی دیكه‌ی ئه‌مریكا ده‌دات بۆ كڕینی ئه‌و دوورگه‌یه.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی دوورگه‌ی گریلاند گه‌وره‌ترین دوورگه‌یه له جیهان و ده‌كه‌وێته سنوره ئاویه‌كانی دانیمارك به پێی پێگه‌ی (زیلۆ) بۆ هه‌لسه‌نگاندی رووبه‌ر، رووبه‌ره‌كه‌ی به ملیۆنێك و سێسه‌دو پێنج هه‌زار و سه‌دو حه‌فتاو هه‌شت كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خه‌ملاندووه.