پزیشكی دادی ئه‌مریكا هۆكاری گیان له‌ ده‌ستدانی ملیاردێری ئه‌مریكی جێفری ئه‌بشتاینی ئاشكرا كرد

 

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ هۆكاری گیان له‌ ده‌ستدانی ملیاردێری ئه‌مریكی جێفری ئه‌بشتاینی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ زینداندان گیانی له‌ ده‌ستدابوو.

وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی پزیشكی دادی له‌ شاری نیویۆرك (ورسی دافیس) رایگه‌یاندووه‌: لێكۆلینه‌وه‌ له‌ هۆكاری گیان له‌ ده‌ستدانی ئه‌بشتاین كۆتای هات ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ رێگای خۆ هه‌لواسین خۆی كوشتووه‌، هه‌روه‌ها گوتیش پزیشكی دادی ئه‌نجامی لێكۆینه‌وه‌كه‌ بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ده‌نێرێت له‌ داهاتوودا.

ئه‌نجامه‌كان له‌ كاتێكدا راگه‌یێندران كه‌ میدیاكانی ئه‌مریكا پێشتر رایانگه‌یاند بوو له‌ لێكۆلینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی توێكاری ده‌ر‌كه‌وتووه‌ كه‌ شكان له‌ ئێسكی ملی ئه‌بشتاین هه‌یه‌، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێك به‌‌ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌بشتاین سودی له‌ به‌رگی سه‌رینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ بۆ خۆ خنكاندنی.

Back to top button