له‌ فه‌لوجه‌ به‌ هۆی پۆشینی جلی كوردی هێڕش ده‌كرێته‌ سه‌ر گه‌نجێكی كورد

دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی كورد به‌ جلی كوردیه‌وه‌ سه‌ردانی شاری فه‌لوجه‌ ده‌كات، له‌ لایه‌ن كۆمه‌لێك كه‌س هێڕشی ده‌كرێته‌ سه‌ر و په‌ڵاماری ده‌درێت.

گه‌نجێكی كورد به‌ناوی هونه‌ر حه‌سه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ر گیری له‌گه‌ڵ كچێكی عه‌ره‌ب كه‌ خه‌لكی فه‌لوجه‌یه‌ ده‌كات، ده‌چێته‌ فه‌لوجه‌ له‌وێ له‌ چێشتخانه‌یه‌ك كارده‌كات، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژن به‌ جل و به‌رگی كوردی كاری كردووه‌ پاشان له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك عه‌ره‌بی شۆڤینی به‌ بیانووی پۆشینی جلی كوردی هێڕشی ده‌كرێته‌ سه‌رو لێیده‌درێت، داوای لێده‌كرێت چێشتخانه‌كه‌ به‌جێبهێلێت و له‌وێ كارنه‌كات.

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ پۆلیسی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێڕشكاره‌كانیان ده‌ستگیر كردوون، رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.

Back to top button