سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق ده‌كات

رۆژی شه‌ممه‌ 17ـی8ـی2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازی له‌ رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد.
رامۆن بلیكوا ستایشی هاوكاری و په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌رده‌وام و پته‌وتربن، سه‌رۆك بارزانیش ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌ پێشخستنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.

Back to top button