سیسی لە ناکاو بۆ بەرپرسێکی میسری : ” تۆ مووچەی مانگانەت چەندە “

سەرۆکی میسر عبدالفتاح سیسی ئەمڕۆ شەممە لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەی سۆبی گشتوکاڵی لە باکووری میسر بە شێوەیەکی ئاشکرا سەرۆکی کۆمپانیای نیشتیمانی بۆ گشتوکاڵ ” لیوا محەمەد عەبدولحەی ” سەرسام کرد کاتی لە ناکاو پرسیاری مووچەی مانگانەی لێ کرد وەك ئاماژەیەك کەوا ئەو لێپرسراوانەی بەرپرسیارەتی پرۆژە زەبەلاحەکان وەردەگرن مووچەیەکی زۆر وەرناگرن.

لەلای خۆیەوە لیوا محەمەد وڵامی پرسیارەکەی دایەوە و گوتی ” گەورەم 14200 ” جونەی وەردەگرم کە دەکاتە 8500 دۆلار و پاشان لێ پرسی ئایا پێداویستی ڕۆژانەت پڕدەکاتەوە ؟ و ئاماژەی دا کە سەرۆکی کۆمپانیای ناوبراو لە شوقەیەك دەژی 40 کیلۆ مەتر دوورە لە شوێنی کارکردنی کەواتە ئەوەی لە پڕۆژە زەبەلاحەکان و بە ملیارەها پارەی بۆ تەرخان کراوە کار دەکەن مەرج نیە گیرفانیان پێ پڕ بکەن ئەوەی وەهاش بکات شوێنی نیە لە نێومان ؛

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button