هیچ نامەیەك لە توركیاوە بۆ سەرۆك بارزانی نەنێردراوە درۆی رۆژانەی ئەو میدیایانەیە
ماوەی چەند رۆژێكە میدیاكانی نزیك لە دەزگایی زانیاری و بەرهەم ساڵح هەواڵێك بڵاو دەكەنەوە گوایە “توركیا نامەیەكی بە واژۆی مەولودچاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوە، ئاراستە سەرۆك بارزانی كردووە و تێیدا داوایكردووە پارتی پشتیوانی دروستكردنی هێزی هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە لەسنورەكانی عێراق و توركیا نەكات”.
دوا بەدوای ئەوەش چەند هەواڵێكی تریان بڵاو كردۆتەوە، گوایە سەرۆك بارزانی دەستپێشخەری نێوەندگیری نێوان پەكەكە توركیا كردووە، بەڵام راوێژكارێكی سەرۆك بارزانی كۆی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، رایگەیاندووە كە سەرۆك بارزانی ئەو هەوڵانەی نەداوە”.
كیفاح مەحمود راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆك بارزانی لە لێدوانێكدا ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە كە سەرۆك بارزانی هیچ دەستپێشخەریكی كردبێت لەنێوان توركیا و پەكەكەدا”.
سەرچاوەێكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند” ئەو میدیایانە هیچ متمانەیەكیان نیە لەلایی خەڵك رۆژانە خەریكی چەواشەكردنن، بەڵام خەڵك لەو سەردەمە نەماوە باوەر بە هەواڵی ئەم جۆرە میدیایانە بكات كە رۆژەك ئەهلی و بێ لایانن رۆژێك زمانحاڵی حزب و دەزگا مخابەراتیەكانن، بۆیە خۆمژوولكردن بەو هەواڵانە كات كوشتنی ژیانە، بۆ دڵنیایی خوێنەرانیش هیچ نامەیەك لە توركیا بۆ سەرۆك بارزانی نەنێردراوە”.