فراكسیۆنی یەكێتی جارێكی تر دەستی بە چەواشەكاری كرد

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی لەرێگای میدیاكانی سەر بە دەزگای زانیاری و بەرهەم ساڵح جارێكی تر بانگەشەی ئەوە بڵاو دەكاتەوە كە گوایە لە رێگای پرۆژە یاسایەكەوە داوا دەكات پاشەكەوتی مووچە فەرمانبەران بگەرێنرێتەوە،

سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، رایگەیاند تەنها لە میدیا یەكێتی دەیەوێت چەواشەی رای گشتی بكات و ئیشی فراكسیۆنی یەكێتی نیە، پرۆژەی پاشەكەتی مووچە لەلایان حكومەتەوە، بەپێی واقیع حاڵی دارایی قسەی لەبارەوە دەكرێت، كاری یەكێتی ئەوەیە لەرێگای تیمەكانی لەناو حكومەتدا ئەم روونكردنەوە پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بكات، نەك لەرێگای میدیای سێبەرەكانی بۆ چەواشەكردنی رای گشتی”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە دۆخی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هێلە گشتیەكانی دا بۆ چوار ساڵی داهاتوو كار لەسەر گەرانەوەی پاشەكەوتی مووچە بە پێی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەم هەنگاوانەش لەچوارچێوەی كرداری دەبێت نەك تەنها بۆ چەواشەكردنی رای گشتی هەروەك ئێستا یەكێتی دەیەوێت رای گشتی چەواشە بكات”.

Back to top button