بە 10 فڕۆکەی ئاراستەکراو .. حوسیەکان گەورەترین هێرشیان کردە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە

 

حوسیەکانی یەمەن ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند بە 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووتە سەر دامەزراوە نەوتیەکان و کێڵگەیەك و پاڵاوگەکانی شیبەی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕۆژهەڵاتی سعودیە کە گەورەترین عەمبارگەی ئستراتیژی مەملەکەتە و لە توانای دایە نزیکەی ملیارێك بەرمیل نوت لێ کۆبکرێتەوە ؛

کەناڵی ” مەسیرە ” سەر بە وتەبێژی هێزەکان یحیی سەریع گوتی هێزە ئاسمانیە ئاراستەکراوەکان گەورەترین هێرشیان ئەنجام داوە بۆ قۆڵایی خاکی سعودیە و پەیمانی دا هێرشی مەترسیدارتر بۆ سەر سعودیە و ئیمارات ئەنجام بدەن ئەگەر هاتوو کاری دوژمنکارانەیان ڕانەگرن دژی یەمەن و داوای لە کۆمپانیاکان و هاوڵاتیانی سڤیل کرد دوورکەونەوە لە ئارمانجە نەوتیەکان ؛

سەرچاوە : وکالات ، الجزیرە

Back to top button