ڕاوکەر .. فڕۆکەیەکی ڕوسی ئاراستەکراوە و هیچ ڕادارێك ئاشکرای ناکات

 

 

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا گرتەیەکی نوێ بۆ فڕۆکەی تارمایی جەنگی ئاراستەکراو ” ئەخۆتنیك ” بە واتای ڕاوکەر بڵاوکردەوە لە کاتی تاقیکردنەوەی بۆ فڕینی بە هەموو شێوازەێك و ئەوە یەکەم جۆری فڕۆکەیە کە ڕوسیا بەم شێوازە دروستی دەکات ؛

 

هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕوسیا گوتی دیزاینی فڕۆکەکە لەسەر شێوازی باڵی باڵندە نەخشەی بۆ کێشراوە و لە کەل و پەل و بۆیەی ئاوا دروست کراوە کە دژی شەپۆڵە ڕاداریەکانە و ئەوەش وا دەکات هیچ ڕادارێك ئاشکرای نەکات و خێرایی فڕۆکەی ڕاوکەر 1000 کیلۆ مەترە لە یەك کاتژمێر

سەرچاوە :  الجزیرە

Back to top button