راوێژكارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نهێنیەك ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

ئەحمەد عوسمان راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەلێت كوردستان لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخی نەوت نزیك دەبێتەوە لە تێپەراندنی قەیرانی دارای و دەلێت ئەگەر نرخی نەوت بەرز بێتەوە و چاكسازی لە هەندێك سیستەمی مووچە بكرێت ئەوە كێشەی مووچە لەكوردستان چارەسەر دەبێت.

ئەو راوێژكارەی سەرۆكی حكومەت ئەوەش ئاشكرا دەكات سیستەمی دوو مووچەی لەسەرەتای ساڵی 2017 بەرەو چارەسەری رێژەی دەچێت و دەلێت هەر لەو ساڵەشدا پێش بینیەكان بەرەو بەرز بوونەوەی نرخی نەوت هەنگاو بنێت، بەمەش هیوایەكی زۆر هەیە بەئاستێكی باش لە ساڵی 2017 كێشەی مووچە چارەسەر بكەین و بەرەو تێپەرین كێشەی مووچە هەنگاو بنێین.

هەروەها ئەو راوێژكارەی دەشلێت بڕی نەوت و پارەكەی هەمووی بەسەر یەكەوە نایەت، بۆیە هەركاتێك پارە بێتە وەزارەتی دارایی پارەی وەزارەتەكان لەوێوە دابەش دەكرێت، چونكە كاتێك پارەدێت یەكسەر پارەی دەستەكان و وەزارەتەكانی پێ دابەش دەكرێت و وەزارەتی دارایی مووچە ڕاناگرێت و یەكسەر دابەشی دەكات”.
ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وتیشی: “ئەگەر قەیرانی دارایی نەمێنێت، كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، ئەو كاتە دەبێت سیستەمێكی نوێی مووچە دابنرێت”.

Back to top button