سبەی دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکاتەوە
بە پێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کە زانیاریەکانی دەستی ” خواکوڕک ” کەوتووە، سبەی یەکشەممە 18/8/2019 مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .
هەر هەمان سەرچاوە باسی لە وە کردووە لە جەند ڕۆژی داهاتوو خشتەی نوێی مووچەی سەرجەمی وەزارەتەکان بە ڕاگەیاندن دەکرێت .
جێگەی ئاماژەیە بە رلە جەژنی پیرۆزی قوربان مووچەی چەند وەزارەت و ناوەندێک دابەشکرابوو