پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیەک بۆ خانووە بێ تاپۆکان ئامادە دەکات

 

 

 

پرۆژە یاسایەك لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ئامادەیە بۆ تاپۆکردنی خانووە بێ تاپۆكان بەڵام خاوەن خانووەکان ناڕەزایەتیان لە نرخی دیاری کراو هەیە کە لە 30 هەزارەوە بۆ 60 هەزاردینار بۆ هەر مەترێک دیاری کراوە .

لە سەر ئەم ناڕەزایەتییەش لێژنەی شارەوانی پەرلەمانی كوردستان هەستاوە بۆ هەوڵدانی کەمکردنەوەی ئەم بڕە پارە لە هەرکام لە نرخەکان بە بڕی 10 هەزار دینار

پرۆژە یاساکە بە پێی پارێزگاو قەزاو ناحییەکان نرخی دیاری کردووە واتە لە ناو پاریزگاکان هەرمەترێک 60 هەزار دینار ، لە قەزاکانیش 40 هەزار و ناو ناحیەکانیش 30 هەزار دیناری بۆ دیاری کراوە

 

لەو یاسایەدا باس لە ماستەر پلانەکان کراوە کە ئەو خانوانەی پێش 2018 درووستکراون نەبوونەتە ڕێگر ، ئەوە لە کاتێکدایە ئەم پرۆژە یاسایە تەنیا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ئەنجام دراوە

Back to top button