دەست بە سەر 40 تۆن هێلکەی ئێرانیدا گیرا
لە دەروازەی سنووری باشماغ ،ئاسایشی ئەو دەروازە سنووریە دەستی بەسەر دوو کانتینەر هێلکەدا گرت کە هەڵگری زیاتر لە 40 تۆن هێلکە بوون ، ئەم بارە لە ئیرانەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرابوون .
بەرپرسانی ئاسایشی باشماغ ئاشکرایان کرد هەموو ئەو 40 تۆن هێلکەیە ماوە بەسەر چوو بوون ، بازرگانەکان دەیانەویست دەرخواردی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی بدەن
جێگەی ئاماژەیە هاوردەکردنی هێلکە بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ئێرانەوە ڕێکەوتی بەسەر چووبێت یان نا قەدەغەیە و دووای دەست بەسەردا گرتن لێپێچینەوەی یاسایی لە گەڵ دەکرێت