فراكسیۆنی یه‌كگرتوو نهێنیه‌ك له‌باره‌ی پرۆژه‌ بووجه‌ 2017 ئاشكرا ده‌كات

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ گۆڕان و باڵی زۆرینه‌ی یه‌كێتی به‌ دوو پرۆژه‌ی جیاوازه‌وه‌ روویان له‌ به‌غدا كرد، ئه‌مرۆش فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر پرسی بووجه‌ گرێدا.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 3/12/2016 جەمال كۆچەر پەرلەمانتاری یەكگرتوی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا داوای لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان كرد لە پەسەندكردنی بودجەی عێراق و چۆنییەتی چارەسەركردنی موچەی فەرمانبەرانی كوردستاندا یەكهەڵوێست بن.

جه‌مال كۆچه‌ر راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌وان وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پشكیری هەر پرۆژەیەك دەكەن كە خزمەتی چارەسەركردنی كێشەی دارایی و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات و لەوبارەیەشەوە وتی كە بۆ ئەو مەبەستە پڕۆژەیەكیان ئامادە كردوە.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، چارەسەری دارایی نێوان بەغدا و هەرێم كێشەیەكی سیاسی نییە بەڵكو كێشەیەكی ئیدارییە.

Back to top button