ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی نهێنیەك لەسەر گۆڕان ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێك دا ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە ( سلێمانی و هەڵەبجە) ئەمرۆ 3ی12ی 2017 رایگەیاند،خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری سلێمانی و لایه‌نه سیاسیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ین كه ( بزوتنه‌وه‌ی گۆران ) ، به‌ناوی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و ، له‌ژێر دروشمی داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵكدا ، به‌مه‌به‌ستی چنینه‌وه‌ی مه‌رامی سیاسی ، ئیدامه به خۆپیشاندان ده‌دات ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و حیزبی خۆی ، دیاره ته‌وزیف كردنی ئه‌جندای سیاسیش له‌ناوه‌ندی داواكاری ڕه‌وای خه‌لكه‌وه ، زیان به‌داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نیت و ، سیمای پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ش تێكده‌دات و ، لێكه‌وته‌ی نێگه‌تیڤش له‌سه‌ر كایه‌ی سیاسی شار به‌جێده‌هێڵێت و . زیانیش به‌هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت .
هەر لە راگەیاندراوەكە دا هاتووە ڕێپێوان و خۆپیشاندانی هێمنانه ، یه‌كێكه له‌سیماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ، یه‌كێكه له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلیمانی – هه‌ڵه‌بجه ) ی پارتی دیموكراتی كوردوستان ، وه‌ك چۆن هه‌میشه پشتگیری ته‌واوی داوا ڕه‌واكانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بووین ، له ئیستاشدا داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان ، میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ، دۆخی ژیانی موچه‌خۆران بگرێته به‌رو ، چاوێك به‌ژیان و گوزه‌ران و شایسته داراییه‌كانی موچه‌خۆراندا بخشێنیته‌وه .
دەقی راگەیاندراوەكە
راگه‌یه‌ندراویك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلیمانی – هه‌له‌بجه ) ی پارتی دیموكراتی كوردوستانه‌وه .
ڕێپێوان و خۆپیشاندانی هێمنانه ، یه‌كێكه له‌سیماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ، یه‌كێكه له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلیمانی – هه‌ڵه‌بجه ) ی پارتی دیموكراتی كوردوستان ، وه‌ك چۆن هه‌میشه پشتگیری ته‌واوی داوا ڕه‌واكانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بووین ، له ئیستاشدا داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان ، میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ، دۆخی ژیانی موچه‌خۆران بگرێته به‌رو ، چاوێك به‌ژیان و گوزه‌ران و شایسته داراییه‌كانی موچه‌خۆراندا بخشێنیته‌وه .
له‌هه‌مان كاتدا خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری سلێمانی و لایه‌نه سیاسیه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ین كه ( بزوتنه‌وه‌ی گۆران ) ، به‌ناوی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و ، له‌ژێر دروشمی داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵكدا ، به‌مه‌به‌ستی چنینه‌وه‌ی مه‌رامی سیاسی ، ئیدامه به خۆپیشاندان ده‌دات ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و حیزبی خۆی ، دیاره ته‌وزیف كردنی ئه‌جندای سیاسیش له‌ناوه‌ندی داواكاری ڕه‌وای خه‌لكه‌وه ، زیان به‌داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نیت و ، سیمای پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ش تێكده‌دات و ، لێكه‌وته‌ی نێگه‌تیڤش له‌سه‌ر كایه‌ی سیاسی شار به‌جێده‌هێڵێت و . زیانیش به‌هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت .
له‌كۆتاییدا داواكارین له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ، هێمنی شار‌و ، سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران بپارێزن .
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلیمانی – هه‌ڵه‌بجه ) پارتی دیموكراتی كوردوستان
3/12/2016