بۆچی ده‌بێت قاوه‌ به‌ گه‌رمی بخورێته‌وه‌؟

چه‌ند جارێك توێژینه‌وه‌ جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ زۆربه‌ی هاووڵاتییان له‌ جیهان له‌دوای هەڵسانیان له‌ خه‌و یه‌كسه‌ر قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌.

پسپۆڕانی كیمیا له‌ هه‌ردوو زانكۆی فیلادلفیا و تۆماس جیڤه‌رسۆن ده‌ڵێن” پرۆسه‌ی‌ گه‌رمكردنی قاوه‌ واده‌كات ترشی پێویست له‌ كارلێكی قاوه‌كه‌ دروست ببێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات  له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ ئۆكسجینی پێویست به‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش بگات.

خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ ئاستی شه‌كری ناو خوێن داده‌به‌زێنێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ چه‌ند جۆرێ شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و هاوكات چاره‌سه‌ره‌ بۆ خه‌مۆكی و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌يه‌كی مامناوه‌ند بخورێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئاستی به‌رگری له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

Back to top button