سێ ڕێگە بۆ نەمانی غازاتی سك

یەکێک لەو گرفتانەی کە بەشێکی زۆر لە خەڵک تووشی دەبن و زۆرکات هەست بە شەرم دەکەن،، چونکە لە کاتی نەگونجاودا ئەو بارودۆخەیان بەسەر دێت، بوونی غازاتی سکە، کە دەتوانرێت بە پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیی تەندروست چارەسەری گرفتەکەیان بکەن.

– ڕێکردن: ١٥- ٢٠ خولەک ڕێکردن یارمەتی کرداری هەرس دەدات ئەمەش هۆکارە بۆ نەهێشتنی غازات.

– ڕێگری مەکە لە دەرچونی غازات: زۆرێک لە خەڵکی پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەخەنە سەر لەشیان بەهۆی ئەوەی کە ڕێگری دەکەن لە خاڵی بونەوەی غازاتئ سکیان. دەرچونی غازاتی سک یارمەتی دەرێکی باشە لەکرداری هەرس کردندا.

– دانانی شتێکی گەرم لەسەر سک:دەرچونی ‌غازات لە سک ڕەنگە لە جێگایەک بێت کە نەگونجاو بێت ئەمەش هەستێکی ناخۆشت پێ دەبەخشێ ئەگەر بێتو ڕێگریشت لێ کرد ئەوا دەبێتە هۆی ئازاری سک بەڵام بەدانانی شتێکی گەرم لەسەر سک ئازارەکەت نامێنێت.

Back to top button