چه‌ند ده‌روازه‌ی سنووریی نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌كرێنه نێوده‌وڵه‌تی
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی به فه‌رمی بڕیاری به فه‌رمیكردنی چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه.
کاوە عەلی کەریم، جیگری پارێزگاری هەڵەبجە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە 10-8-2019 رەزامەندی لەسەر بە فەرمیکردنی دەروازەکانی کێڵێ، شوشمێ، تەوێلە، شێخ سڵە و پشتە، داوە.
کاوە عەلی کەریم هەروەها رایگەیاندووە، بڕیرە بەرپرسانی عێراقی و ئێرانی ”بەم نزیکانە“ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ ئەم بابەتە بکەن، بە فەرمیکردنیان، ئەو دەروازەکان دەبنە دەروازەی نێودەوڵەتی و بۆ کاروباری بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران، سوودیان لێوەردەگیرێ.