بۆ دەرکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل .. لەوانەیە ڕێکەوتنێك نێوان ئەنقەرە و ئەسەد بکرێت

ڕاپۆرتە هەواڵیەکانی تورکیا ئاشکرایان کرد لەوانەیە ڕێکەوتنێك نێوان ئەنقەرە و ڕژێمی ئەسەد لەئارادابیت بە ناوبژیوانی ڕوسیا و ئێران دەربارەی ناوچەی ئارام بە مەبەستی دەرکردنی هێزە کوردیەکان.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە پێ دەچیت ڕێکەوتنی ناوچەی ئارام ڕزامەندی هەموو لایەنەکان لەسەر بیت هەرچەندە مشتومڕ لەسەر قۆڵایی و پانتایی ناوچەکەی ماوە و لەلای خۆیەوە واشنتۆن پێ وایە سەرکەوتنی بەدەست هێنا کاتی ڕێگری لە ئەنقەرە کرد لە هێرش بردنە سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕۆژهەڵاتی فورات.

سەرچاوە : الحدث نيت

Back to top button