یەکەم جارە پاش 818 ڕۆژ .. ڕیال مەدرید پێش بەرشەلۆنە دەکەوێ

لە پێشهاتێکدا و بۆ یەکەم جار ڕویدا لە دوای 818 ڕۆژ یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوتوو بوو لە یەکەم بردنەوەی لە یانەی سێلتا فیگۆ لە لالیگای ئیسپانیا لە کاتێکدا بەرشەلۆنەی ڕکابەری شکستی خوارد بەرامبەر ئەتلەتیکۆ بیلباو بەمەش یانەی شاهانە لەڕێزی یەکەمی خشتەکەیە.

کۆتا جار کە یانەی ڕیال مەدرید توانی پێش بەرشەلۆنە بکەویت ساڵی 2016 _ 2017 بوو ئەو کات جامی لالیگای بردەوە و لەپێشبڕکێ ساڵی پار جیوازی نێوان هەردوو یانەی ڕکابەر 19 خاڵ بوو بۆ بەرژەوەندی بەرشەلۆنا ئەمەش گەورەترین جیاوازی خاڵی نێوانیان بوو لە مێژوو.

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button