یەكێتی هێرشی تووند دەكاتە سەر گۆڕان و باسی ئیرهابی فكری لەسلێمانی دەكات
خواكوڕك
لەژمارەی ئەمرۆی 3ی 12ی 2016 ی كوردستانی نوێی ئۆرگانی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بابەتێك لەژێر ناونیشانی سلێمانی جاران وانەبوو، دا هاتووە كە بەناراستەوخۆ هێرشی تووند دەكاتە سەر بزووتنەوەی گۆڕان باس له تیرۆری فیكری سلێمانی ده‌كات.
هەر لە وتارەكەی ئۆرگانی فەرمی یەكێتی دا هاتووە، په‌روه‌ده كردنی نەوەیەکی پۆپۆلیستی، خۆپەرستی، بێ دەربەستی، هەلپەرست له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی كه وه‌ك رۆبۆت ئاراسته ده‌كرێن دەلێت لەگەڵمی یان دوژمنمی، هەرچی وەک من بیردەکاتەوە پاک و مەعسومە، ئەوانی دیکە خەتابار و نەشیاو و نالەبارن ،ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش به “فەلسەفەی پەروەردەکردن و گەوجاندنی ئەو نەوه‌یە” ده‌زانێنت.
كوردستانی نوێ دانپێداناوە بەوەی پۆپۆلیستی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوەو دەنوسێت: “نەوەیەک ئامادە بوو دەست بخاتە ناو دەستی مەترسیدارترین تووشبوانی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی بۆ بەدیهێنانی هەندێک ئامانجی بچووکی کاتی کورت مەودا، له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س یان لایه‌نێك بهێنێت، باس له به‌رچاوڕوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌كات كه “ئێستا به‌رچاویان رۆشن بووه و ده‌زانن ئەو رووناكیبه‌ی ئەوان لە شەوه‌زەنگدا هیوای رووناککردنەوەی رێگا و کونجە تاریکەکانیان لەسەر هەڵجنی بوو، ئیدی ئەویش لەبری رێگا گشتی و کونجە تاریکە گەورە تاریکەکان لە سەودا سیاسییەکاندا تەنیا بۆ رووناککردنەوەی بەرپێی هەندێک بەرژەوەندیخواز بەکاربرا.”
به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی دیكه كه پێیان وایه به‌رچاویان روون نه‌بووه و ژماره‌شیان زۆره، پیویستیان به چاره‌سه‌ری و كات هه‌یه بۆ بۆ پەراندنی ئەو په‌تایانه‌ی ئالودەی کراون، هه‌روه‌ها وتاره‌كه‌ی كوردستانی نوێ تیشك ده‌خاته سه‌ر ناكۆكییه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی و به ناراسته‌وخۆ به گۆڕان ده‌ڵێت ” ئاخر کەسێک ئەگەر تا نەیگرتبێ و پەتا لێڵایی نەخستبێتە بەرچاوی دەبێ بزانێ و ئاگای لەوە بێ کێکی دەسەڵاتی ئەم وڵاتەوە و لەوەش وردتر کیکی دەسەڵاتی سلێمانی چۆن و بەسەر چەند بەشدا دابەش کراوە. بەتایبەت ئەو قاشانەی هەڵای دنیایان لەسەر نانەوە تا بۆیان خرایە سەر قاپەکەی خۆیان. کەچی ئێستا بۆ زەرەرمەندبوونێکی پۆپۆلیستێکی هاوبیر و لە دەستە وتاقمەکەی خۆیان دەستی خەتا بەسەر و گەردن و یەخەی «دەسەڵاتدارانی سلێمانی» دا دەسڕن”.
نووسه‌ری بابه‌ته‌كه له كۆتاییدا بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س بهێنێت نووسیویه‌تی “تا و لێڵایی سەرچاوتان بە جۆرێکە کە ئاگاتان لە قاپەکەی خۆشتان نییە، چەند قاشتان لەبەردەستە لە کێکی دەسەڵاتی ئەم شارە”