فەتح هۆشداری دەدات لە هێرشی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکان

ئەمڕۆ یەك شەممە هاوپەیمانی فەتح هۆشداری دا لە هێرشی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکان و دامەزراوە سەربازیەکان لە چوارچێوەی پیلانگێریەك کە عێراقی کردووتە ئارمانج.

حامد موسەوی لە بەیاننامەیەك دا گوتی تەقینەوەی سەربازگەی سەقەر بازنەیەکە لە زنجیرە پیلانێکی داڕێژراوە دژی عێراق و ئەم ڕووداوانە چەندین جار دوبارە بوونەتەوە نمونەی ئەم کارەش تەقینەوەی کارگەی بەروبوومی ئاژەڵی کە سەر بە کۆمپانیایەکی ئێرانی بوو بەر لە سێ مانگ لە ڕۆژئاوای شاری کەربەلا و پێشبینی دەکرێ لەلایەن فڕۆکەیەکی ئاراستەکراو تەقێندرابێتەوە.

سەرچاوە : الغد بریس

Back to top button