شه‌پۆڵێكى گه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سبەی دووشەممە كەمێك پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەكانی گەرما تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت رێژەی بەرزبوونەوەكە بە (2-4) پلەی سیلیزی دەبێت، لە ماوەی ئەم بەرزبوونەوەیە، بەرزترین پلەی گەرما رۆژی چوارشەممە دەبێت، رۆژی پێنج شەممە كاریگەری ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەكانی گەرما كۆتایی دێت

1

 

Back to top button