جێگری تره‌مپ په‌یوه‌ندی به بارزانیەوە كرد
خواكوڕك
رۆژی هه‌یه‌نی 2/12/2016 جێگری سه‌رۆكی هه‌رڵبژێردراوی ئه‌مریكا مایك پێنس له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی مالپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جێگری سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە پێشتر سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، پێزانینی بۆ خەباتی گەلی كوردستان و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە هەبوو و ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگەی كرد لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و جەختی لەوە كردەوە كە سەرۆكی هەڵبژێردراو و خۆی و وڵاتەكەی و ئیدارەی تازەی ئەمەریكا پاڵپشتی گەلی كوردستان و پێشمەرگەن و لە پشتیوانیكردنیان بەردەوام دەبن.
هه‌روه‌ها هاتووه، لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆك و جێگری سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا كرد بە بۆنەی سەركەوتنیان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و سوپاسی هەڵوێستی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكای كرد كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا پاڵپشتیی خۆیان بۆ گەلی كوردستان ڕاگەیاندووە. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە گەلی كوردستان تووشی زوڵم و نەهامەتیی زۆر هاتووە و هیوایشی خواست كە ئەمەریكا و ئیدارە تازەكەی پشتیوانی داوا ڕەواكانی گەلی كوردستان بن.
هەر لەم پەیوەندییەدا هەردوولا جەختیان لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا كردەوە.